گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى عێراق ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکردەوە ’ڕێژەى چاکبوون لە توشبوون زیاترە’

2020.09.20 - 16:46
تەندروستى عێراق ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکردەوە ’ڕێژەى چاکبوون لە توشبوون زیاترە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارێکى نوێى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 64 توشبووى کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لەتاقیگەکانى تایبەت بە پشکنینى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان 3438 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ڕێژەکە بەمجۆرە بووە" دهۆک 168، سلێمانى 143، هەولێر 133، کەرکوک 75" توشبووى نوێ تۆمارکراوون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەش دیارى کراوە کە چاکبوونەتەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 4052 توشبوو چاکبوونەتەوە و لەبارەى هەرێمى کوردستانەوە ڕێژەکە بەمجۆرە بووە"سلێمانى 269، هەولێر 230، دهۆک 168، کەرکوک 97".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبوانە دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان لەدەستداوە کە 64 گیانلەدەستدان بووە و لەو ڕێژەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان "دهۆک 11، سلێمانى 9، هەولێر 4، کەرکوک 1" گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا کۆى گشتى توشبوون بە کۆرۆنا لەعێراق و هەرێمى کوردستان بە 319035 توشبوو دیارى کراوە.

 

کۆى گشتى چاکبوون بە 253591 چاکبوون و ڕێژەى چاکبوون بە %79.5 دیارى کراوە.

ئەو توشبووانەى کە لەژێر چارەسەرکردندان بە 56889 توشبوو دیارى کراوە.

ئەو توشبووانەى کە لەژێر چاودێرى چڕدان بە 537 توشبوو دیارى کراون.

کۆى گشتى ئەوانەى کە بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە بە 8555 گیانلەدەستدان دیارى کراوە.