گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەو ئەفسەرانە کۆبووەوە کە بەشداری دەستگیرکردنی بکوژی خێزانە کوردەکەى بەغدایان کرد

2020.09.20 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەو ئەفسەرانە کۆبووەوە کە بەشداری دەستگیرکردنی بکوژی خێزانە کوردەکەى بەغدایان کرد

ناس کورد-

 بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی بەرزنرخاند بۆ زوو دەستگیرکردنی بکوژی خانەوادە کوردەکەی گەڕەکی مەنسوری شاری بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2020، نوسینگەی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوو، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە ژمارەیەک ئەفسەری ئەو تیمە ئەمنییە کرد کە بەشدارییان کرد لە دەستگیرکردنی بکوژی خانەوادە کوردەکەی بەغدا لە ماوەیەکی پێوانەییدا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "سەرۆککۆماری خێرایی وەڵامدانەوەی هێزە ئەمنییەکان و هەماهەنگیکردنیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو بکوژە بەرزنرخاند، چونکە تاوانەکە تاوانێکی قێزەونە و ڕای گشتی ورژاند".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، "بەرهەم ساڵح جەختی لە گرنگی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە لە پاراستنی ئاسایش و کایەکانی یاسا و سەقامگیری کۆمەڵگای عێراقی،  هەروەها جێبەجێکردنی یاسا دەرهەق بە تاوانباران کۆڵەکەی بنیادنانەوەی دەوڵەتی هاووڵاتیە".

me_ga.php?id=983

 ئەوەشخراوەتەڕوو، "سەرۆککۆمار بە وردی گوێی لە شرۆڤەی ئەندامانی تیمەکە گرتووە لەبارەی چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن بکوژەکەوە".

 

نوسینگەی سەرۆککۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکردووە، "بەرهەم سالح، نوسراوی ڕێزو پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ئەندامانی تیمەکە".