کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ شاندێکى باڵای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پارەى جوتیاران و گومرگ و باج و کێشەى دەروازە سنورییەکان و دڵنیایی جۆریی و چەند بابەتێکى دیکە.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە ناس کورد-ی وت، شاندەکەى بەغدا لە چەند وەزیرێکى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدی پێکهاتووە کە بریتین لە وەزیرەکانى پیشەسازی و پلاندانان و ڕۆشنبیری و بازرگانی و چهند وهزیرێكی دیكه.
وتیشى، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانى هەرێم دەکرێت تاوتوێی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و بودجە و موچە ناکرێت.
وتیشى، ئەو شاندە لەگەڵ حکومەتى هەرێم کۆدەبنەوە بۆ زیادکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگییەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکان.