ناس كورد-
لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی "بەهۆی تەزویرکردنی مۆری سەربڕخانە و فێڵکردن لە هاوڵاتیان،"دوكانێكی گۆشتفرۆشتنیان داخست و خاوەنەکەشی "ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی توند" دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2020، بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی ساختەکردنی مۆری سەربڕخانەی سلێمانی و بەکارهێنانی بۆ مۆرکردنی گۆشتی ئاژەڵی نەپشکنراو، لیژنەکانی قائیمقامیەت دوکانی گۆشتفرۆشی (محمد حاجی عمر) لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی داخست.
دەشڵێت، "لەگەڵ ئەوەی ساختەکردنی مۆری حکومەت تاوانێکی گەورەیە، خاوەنی گۆشتفرۆشی (محمد حاجی عمر) مۆرەکەی بۆ خەڵەتاندنی کڕیارەکان و فێڵی بازرگانی بەکارهێناوە، یاساش ڕێگری له فێڵی بازرگانی كردوه."
ڕونیکردووەتەوە کە "ئهو گۆشتهی دوكانی گۆشتفرۆشهكان بە هاوڵاتیانی دهفرۆشن، پێشتر لەلایەن ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشکنین بۆ ئاژهڵهكه و دواتر بۆ گۆشتهكه ئەنجام دهدرێت و له دوای دڵنیابونهوه نەبونی زیان بۆسەرتەندوستی هاوڵاتیان گۆشتهكه مۆر دهكرێت و دهخرێته بازاڕهوه."
جەختیکردووەتەوە کە "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشتنی (محمد حاجی عمر) دادەخرێت و گۆشتەکە رەوانەی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆلەناوبردن ههروهها خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە."
هاوکات دوێنێ، بههۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی بهستو بهنرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتنیان داخست.