گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارکردن لە هێڵی ئاسنینی نێوان موسڵ و تورکیا دەستیپێکرد

2020.09.20 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
کارکردن لە هێڵی ئاسنینی نێوان موسڵ و تورکیا دەستیپێکرد

ناس کورد-

پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی ڕاکێشانی هێڵێکی ئاسنینی نوێ دەستپێدەکات کە شاری موسڵ دەبەستێتەوە بە تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بە ڕۆژنامەى سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، تیمەکانی ئەندازیاری و هونەری تایبەتمەند بە هاوکاری کۆمپانیاکانی تورکیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە پڕۆژەکە دەکەن لەپێناو ئاسانکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەى قەرەباڵغی ڕێگاکە.

 

نەجم جبوری جەختیکردەوە کە "پڕۆژەکە یەکەمین هەوڵی گەورەى ئاڵوگۆڕی ئابوری و وەبەرهێنانە لەنێوان شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا و کۆماری تورکیادا."

 

بەڵام ڕۆژنامەکە زانیاری زیاتری لەبارەى شێواز و چۆنیەتی پڕۆژەکە نەخستووەتەڕوو.