گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا سزاکانی سەر ئێرانی نوێ کردەوە و هۆشداری دەداتە ئەوانەی پابەندی نابن

2020.09.20 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا سزاکانی سەر ئێرانی نوێ کردەوە و هۆشداری دەداتە ئەوانەی پابەندی نابن

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دووبارە سەرجەم سزاکان بەسەر ئێران دەسەپێنێتەوە و هۆشداریشی دا لە پابەندنەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو سزایانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2020، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "دوو دڵ نابین لە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران، پێشبینی  هەموو شتێکیش لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین، دەبێت وڵاتانی ئەندام بە تەواوەتی پابەندی ئەو سزایانە بن".

 

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆمەڵێک ڕێکار لەوباریەوە جێبەجێ دەکەین بۆ سەپاندنی ئەو سزایانە و لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران دەکەین ".

 

وتیشی، "هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ڕژێمی ئێران ناچاربکەین پابەندی ڕێککەوتنێکی گشتگیر بێت کە مەبەست لێی بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ سنوردارکردنی تواناکانی لە بڵاوکردنەوەی پشێوی و خوێنڕشتن".

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریشی دا لە پابەندنەبوونی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە سزاکانەوە و وتی: "ناچاردەبین دەسەڵاتی ناوخۆیی خۆمان بەکاربەهێنین بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت سود لەو پرسە وەربگرێت".

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بڕیاری داوە فەرمانێکی جێبەجێکار دەربکات بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ڕێگەیەوە قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران بەردەوام بکات، کۆتاییهێنان بە قەدەغەی چەک لە سەر ئێران لە مانگی تەموزی ڕابردوو کۆتایی نەهاتووە و ڕاست نییە، چونکە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی جیهانی".