گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵێكى ژەهراوى كردنى ترەمپ شكستى پێهێنرا

2020.09.19 - 22:23
هەوڵێكى ژەهراوى كردنى ترەمپ شكستى پێهێنرا

ناس کورد- 

تۆڕى هەواڵی CNNى ئەمريكى ئاشكرايكرد، ڕێگرى لە هەوڵێكى ژەهراوى كردنى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا گيراوە بە مادەى "ڕيسين".

 

تۆڕى CNN لە زارى بەرپرسێكى نوسينگەى لێكۆڵينەوەى فيدراڵى FBI و خزمەتگوزارى نهێنييەوە بڵاويكردوەتەوە، لەرێگەى پۆستێكەوە هەوڵى ژەهراوى كردنى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دراوە لەم هەفتەيەكدا.

 

باسى لەوەشكردووە، بەڵام ڕێگرى لە هەوڵەكە كراوە و ئێستا لێكۆڵينەوە لەو بابەتە و پۆستەكە دەكرێت كە ماددەى "ڕيسين"ى ژەهراوى تێدابووە و ئاراستەى ترەمپ كراوە.

 

بەپێى زانياریيەكانى تۆڕەكە، دوو تاقيكردنەوە كراوە بۆ پۆستەكە بۆ دڵنيابوونەوە لە بوونى ئەو ماددەيە، هەروەها پشكنين بۆ سەرجەم پۆستەكانى تايبەت بە كۆشكى سپى كراوە لەو شوێنەى كە لە دەرەوەيە پێش ئەوەى بگاتە كۆشكى سپى.

 

ماددەى "ڕيسين" مادەيەكى ژەهرى بەهێزە و زياتر لە كارە تيرۆرستيەكان بەكاردەهێنرێت، وەك بۆدرە ياخود حەب ياخود دوكەڵ بەكاردەهێنرێت، دەبێتە هۆى ڕشانەوە و هێڵنجدان و خوێنبەربونى ناوخۆيى لە گەدە و هەناودا، دواتر جگەر و سپڵ و گورچيلەكان لەكاردەخات و دەبێتە هۆى مردن بەهۆى وەستانى سوڕى خوێنەوە.