ناس کورد-
غالب محەمەدی پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا ڕایگەیاند، جیگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەرپرسن لەسوتاندنی سنەوبرەکانی تاسڵوجە و دەشڵێت، دراوە بەکۆمپانیای نزیک لە خۆیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پەرلەمانتارە لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "قوباد تاڵەبانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر و ئاوات محەمەدی قائیمقام و وەستا حەسەنی ئاسایش، بەرپرسن لە سوتاندن و بڕینی سنۆبەرەكان لە تاسوجە و گردی UN.."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "گەر هاووڵاتیەكی سادە ئەمەی بكردایە ئێستا قوباد تاڵەبانی 10 فەرمانی بۆ دەركرد بوو كە دەبێت بگیرێت و هەڤاڵەكەی لای ئێمەش دوو شعر و شانامەی لە سەر دەوت لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی و ئاواتیش پەلە پەل خۆی دەگەیاندە گردی UN دەیوت بەو كۆمپانیا ئەو(500) دارە سنۆبەرە چیە بڕیوتەوە ! و وەستا حەسەنیش دەیان مێكزەمینی دەنارد بۆ سەر هاووڵاتیەكە، چونكە هاووڵاتیەكی فەقیرە و ئەمیش خۆی دەكات بەشێر و دەڵێت فەرمانی كاك قوباد و هەڤاڵ و ئاوات جێبەجێ دەكەم. "
غالب محەمەد دەشڵێت: " لە بەر ئەوەی خۆیان ڕازین و داویانە بە كۆمپانیای حزبی نزیك لە خۆیان، خۆیان بێ دەنگ كردووە و یەك قسەش ناكەن، تەبعەن یەكێتی خۆی فرۆشتویەتی كەچی بەرپرسە باڵاكانیان دەڵێن نا بێت بسوتێت، وەك بڵێی من لە بەغدادەوە هاتووم سوتاندومەو گرامەتەوە."