کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند "خیانەت ناخۆشە، بە تایبەت گەر لە هاوڕێ نزیكەكانتەوە بێت، بەڵام زۆری لێوە فێر دەبیت".
.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە میانەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ خۆبەخشانی جوڵانەوەكەی ئاماژەی بەو كێشانە كرد كە رووبەڕووی جوڵانەوەكە بۆتەوە و نارەزایەتی و لێدوانەكانی بەشێك لە پەرلەمانتارانی جوڵانەوەكەی لە هەرێمی كوردستان و لە بەغدا بە "خیانەت" ناوبرد و ئاماژەی بەوە كرد هێرش و تۆمەت و سیناریۆی قێزەونی دەسەڵات نایانترسێنێت.
.
لێدوانەكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كاتێكدایە كە پێشتر دوو ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغداد و چوار ئەندامی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان سەبارەت بە شێوازی بەرێوەبردنی جوڵانەوەكە بڵاوكردەوە.
.
شاسوار عەبدولواحید نارەزایەتییەكەی بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بۆ دەستێوەردانی دەسەڵات و وەك پلانی یەكێتی و پارتی دادەنێت بۆ لاوازكردنی جوڵانەوەكە و دەڵێت "دەسەڵات یەك ئامانجی هەیە، دەیەوێت بڵێت هەمو كەس قابیلی كڕینە و هەمو پرۆژەیەكی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتیش فەشەل پێ دێنین".
.
دڵنیایی دەداتە ئەندامانی جوڵانەوەكەی كە "لە جاران بەهێزتر و خاوەن ئیرادە تر و بەورەتر دەبن و كۆڵ نادەن و ملیش نادەن بۆ پارە و پۆست و دەسەڵات".
.