گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نزیکە لەپەیوەندیکردن بە لیڤەرپوڵەوە

ئەستێرەیەکی لاو مەترسی لەسەر سەڵاح و مانێ و فێرمینیۆ دروست دەکات

2020.09.19 - 17:54
ئەستێرەیەکی لاو مەترسی لەسەر سەڵاح و مانێ و فێرمینیۆ دروست دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی دیگۆ جوتای ئەستێرەی لاوی یانەی وۆڵڤەرهامبتۆن دەدات  و ئاماژە بەوەشدەکەن، جوتا ڕکابەری سەڵاح و مانێ دەکات.

 

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکرد، لیڤەرپوڵ زۆر نزیکبووەتەوە لەگواستنەوەی ئەستێرە لاوە پرتوگالییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ.

 

ئاماژەیان بەوەشكردووە، جوتا خاوەن خێرایی و توانایەکی بێوێنەیە و دەبێتە ڕکابەری سەڵاح و مانێ بۆ بوون بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە و قایمکردنی شوێنی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی بەتایبەت لەژێر دەستی یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر.

 

پێگەی سەرەکی یاریکردنی جوتا لەباڵی چەپی هێرشبەرە، واتە لەجێگەی سادیۆ مانێ، بەڵام لەهەمانکاتدا دەتوانێت لەباڵی ڕاست و تەنانەت وەک هێرشبەری سەرەڕمیش لەشوێنی فێرمینهۆ یاری بکات.

 

تاوەکو ئێستا و لەسێ وەرزی ڕابردوودا جوتا لەگەڵ یانەی وۆڵڤەرهامبتۆن توانیویەتی 44 گۆڵ تۆماربکات.