ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی سێ هەزار و 907 توشبووی نوێی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، هەروەها 83 توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، چوار هەزار و 234 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، واتە ژمارەى چاکبووەکانی ئەمڕۆ زیاترە لە توشبووان.
هەروەها بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک، پارێزگای سلێمانی زۆرترین ژمارەى مردنی بە ڤایرۆسەکەوە تۆمار کردووە لەسەر ئاستی عێراق کە 12 حاڵەتی مردنە لە یەک ڕۆژدا.