گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى وەڵامدانەوەى کتێبەکەى مەلا بەختیار بڵاوکردەوە

2020.09.19 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى وەڵامدانەوەى کتێبەکەى مەلا بەختیار بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، مەلا بەختیار سکاڵای یاسایی لەدژی میدیای گۆڕان و چەند کەسێک تۆمار کردووە کە وەڵامی "تۆمەتە بێبنەماکانی" ناوبراویان داوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، ژوری یاسایی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "مەلا بەختیار...هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و مێژوی خەبات و کەسایەتی دایە بەر نەشتەری بوهتان و تۆمەتی بێ بنەما، لەبەرامبەردا خەڵکی کوردستان و گۆڕانخوازان هاتنەدەنگ وەڵامی تۆمەتەکانیان دایەوە."

 

دەشڵێت، "لەو نێوەندەشدا، میدیای گۆڕان وەک بەشێک لە هەڵمەتی وەڵامدانەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەو کەسە، بە ئەرکی خۆی هەستا و بە بەڵگەی نوسراو و وێنە و لەرێی چاوپێکەوتنی شاهێدحاڵەکانی ئەو مێژوەوە پەردەی لەسەر راستی روداوە شێوێندراوەکان هەڵماڵی."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەگەڵ ئەوەی ناوبراو دەستپێشخەری کردوە بۆ هێرشکردنە سەر کەسایەتی کاک نەوشیروان و هەوڵی شێواندنی ڕاستیەکانی داوە، بەڵام بە پاساوی ناوزڕاندنی بانگەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دەكات لەسەر دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی هاتونەتە دەنگ."

 

باسی لەوەشکردووە "ئێمە وێڕای ئەوەی بە مافی ڕەوای بزوتنەوەکەمانی دەزانین وەڵامی بەڵگەداری میدیایی بۆ مەلا بەختیار و هاوشێوەکانی بڵاوبکاتەوە لەپای تۆمەتە ناڕەواکانیان، لەهەمانکاتدا ئامادە و پشتگیری هەر رێكارو جوڵەیەكی یاسایین لەبەرامبەر تیمی میدیایی و هەڵسوڕاوانی گۆران و ئەو پێشمەرگەدێرینانەین كە راستەیەكانین خستۆتەروو."

 

بڕیارە ئەمڕۆ مەلا بەختیار دواین کتێبی خۆی بەناوی "لەبری بیرەوەری" بخاتە بازاڕەکانەوە، پێشتر لە میدیاکانەوە بەشێک لە ناوەڕۆکەکەى بڵاوکراوەتەوە و تێیدا چەندینجار نەوشیروان مستەفا تۆمەتبار دەکات بە کوشتن و پیلانگێڕی.