گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمارى عێراق جەخت لە هەڵبژاردنى پێشوەختە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکاتەوە

2020.09.19 - 11:52
سەرۆککۆمارى عێراق جەخت لە هەڵبژاردنى پێشوەختە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکاتەوە

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بە ئامانجى بنیاتنانى وڵاتێکى خاوەن سەروەرى.

 

 

بەرهەم ساڵح لەوتەیەکدا لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدا وتى "چاکسازییەکان پێویستیان بە دابینکردنى کەشوهەوایەکى سیاسی گونجاو هەیە لە رێگەى ئیرادەیەکى جدییەوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئازاد و بێگەرد بەدوور لە کاریگەرى چەک".

 

هەروەها جەختیکردەوە لەسەر چاوپۆشینەکردن لە بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵکاران و ئەوانەى بەربەست دروستدەکەن لەبەردەم بنیاتنانى وڵاتێکى خاوەن سەروەرى تەواو.  

 

بەرهەم ساڵح باسى لەوەشکرد، بەمەبەستى بەدیهێنانى مافى ژنان و کچانى ئێزیدى کە لەلایەن داعشەوە رفێندران، پرۆژە یاسایەکیان رەوانەى پەرلەمان کردووە بەمەبەستى پەسەندکردنى.

 

لاى خۆیەوە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران لەوتەیەکدا ڕایگەیاند، کاردەکەن لەسەر کاراکردنى ئەنجومەنى باڵاى ژنان بەسەرۆکایەتى سەرۆکوەزیران.