گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایی شێوازى گۆڕینى دۆلارى بەدینار گۆڕى ’’لەمەودوا بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت’’

2020.09.19 - 11:31
وەزارەتى دارایی شێوازى گۆڕینى دۆلارى بەدینار گۆڕى ’’لەمەودوا بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت’’

ناس کورد-

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا شێوازى گۆڕینى دۆلار بە دینار بگۆڕێت و لەمەودوا ئەو کارە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا بێت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لەمەدوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت و سەرجەم بانکە ئەهلی، کۆمپانیا و نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو دەتوانن بەژدار بن، لە پرۆسەی کڕینی ئاشکرا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.

 

وەزارەتى دارایی جەختیکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەمووان و زیادکردنی داهاتی گشتیدایە.