گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى وەڵامدانەوەى دوو پرسیارەوە بە هەڵە

مامۆستایەک تا مردن ئەشکەنجەى خوێندکارێک دەدات

2020.09.19 - 11:19
مامۆستایەک تا مردن ئەشکەنجەى خوێندکارێک دەدات

ناس کورد-

 

مامۆستایەکى وانەى بیرکارى لە هەرێمى "سیچوان" ى چینى، تا مردن سزاى یەکێک لە خوێندکارەکانى داوە، بەهۆى وەڵامدانەوەى دوو پرسیار بە هەڵە.

 

رۆژنامەى "وورينتال ديلى" لە زارى کەسوکارى ئەو خوێندکارەوە گواستییەوە، کە ئەو مامۆستایە لە قوتابخانەیەکى سەرەتایی پەناى بۆ سزادانى توندى خوێندکارێک بردووە بەهۆى وەڵامدانەوەى دوو پرسیارەوە بە هەڵە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردوە، رۆژى 10 ى ئەم مانگە، کە رۆژى ئاهەنگگێڕان بووە بەهۆى رۆژى مامۆستاوە، ئەو خوێندکارە کە تەمەنى 10 ساڵە، گوڵى بردووە بۆ مامۆستاکانى، لەناویاندا مامۆستاى وانەى بیرکارى.

 

بەپێی رۆژنامەکە، خوێندکارەکە تا کاتژمێر نۆى سەرلەبەیانى نەیتوانوە وەڵاى دوو پرسیار بداتەوە، بۆیە مامۆستاکەى ناچاریکردووە لەسەر ئەژنۆکانى بوەستێت و گوێچکى راکێشاوە و بەسەریدا کێشاوە.

 

بەوتەى خوشکێکى ئەو خوێندکارە کە لەهەمان پۆلدا لەگەڵیدایە "خوێندکارەکە نەیتوانیوە دواى سزاکە لەسەر پێ بوەستێت، هاوڕێکانى یارمەتیانداوە بگەڕێتەوە سەر کورسییەکەى".

 

دواى تێپەڕبوونى سێ کاتژمێر مامۆستاکە پەیوەندى بە کەسوکارى خوێنکارەکەوە کردووە و کاتێک گەیشتونەتە شوێنەکە بینیویانە کە ناتوانێت قسە بکات و چاوەکانى بکاتەوە و رەوانەى نەخۆشخانەیان کردووە، بەڵام لەوێ گیانى لەدەستداوە.

 

باپیرى خوێندکارەکە دەڵێت "کچە خوێندکارەکە زۆر دەترسا لە وانەى ئەو مامۆستایە، چونکە زۆربەى جار پەناى بۆ سزادانى جەستەیی بردووە".