گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا پێویستە ئەمانەش پشکنین بکەن

گۆڕانکاریى نوێ لەڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کرا

2020.09.19 - 10:20
گۆڕانکاریى نوێ لەڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کرا

ناس کورد-

 

ناوەندى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییەکان و خۆپارێزى لە ئەمریکا بەشێک لەڕێنمایەکانى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕى، دواى ئەوەى بەشێک لە بەرپرسانى تەندروستى ناڕەزاییان لەبارەیەوە دەربڕى.

 

لەڕاگەیەنراوێکدا، ناوەندى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییەکان و خۆپارێزى ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەسێک بەدوورى شەش پێ لە تەنیشت کەسێکى توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناو ڤایرۆسى سارس ڕاوەستا بۆ ماوەى 15 خولەک و هیچ نیشانەیەکیشى تێدا دەرنەکەوت ئەوا پێویستى بەپشکیننى توشبوون بەکۆرۆنا هەیە.

 

لەرێنماییە نوێیەکاندا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، هێشتا توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێش دەرکەوتنى نیشانەکان لەسەریان، یاخود ئەوانەى کە نیشانەکانیان تێدا دەرناکەوێت، تواناى بڵاو کردنەوەى ڤایرۆسەکەیان هەیە.

 

شارەزایانى بوارەکەش پێیانوایە، ئەنجامدانى پشکینین بۆ ئەوانەى دووچارى ڤایرۆسەکە بوون و تەنانەت هەستى پێناکەن کارێکى گرنگە بۆ ڕاگرتنى گواستنەوەى نەوەکانى ڤایرۆسەکە.

 

پێشتر ئەنتۆنى فاوچى گەورە پسپۆڕى بوارى نەخۆشییە گوازراوەکان لەئەمریکا، پێویستى ئەنجامدانى پکشنینى فراوانى بۆ هەموو ئەوکەسانە ڕاگەیاند کە نیشانەکانى توشبوونیان بەڤایرۆسەکە هەیە پێش ئەوەى تێکەڵى خەڵک ببن.