گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو ئۆتۆمبیلەى لە هەولێر سوتا ’’لەلایەن خاوەنەکەیەوە گڕى تێبەردراوە’’

2020.09.19 - 08:38
ئەو ئۆتۆمبیلەى لە هەولێر سوتا  ’’لەلایەن خاوەنەکەیەوە گڕى تێبەردراوە’’

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبیلەى ئێوارەى دوێنێ سوتا، لەلایەن خاوەنەکەیەوە ئاگرى تێبەردراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە رونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئێوارەى هەینى پەیوەندیان پێوەکراوە کە رووداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه‌.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "دوای لێکۆلینەوە بۆمان دەرکەوت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی خاوەن ئۆتۆمبیله‌كه‌ خۆی بەئەنقەست سوتاندویەتی".

 

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر باسى لەوەشکردووە، هۆکاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبیلەکە بەهۆی بەکارهێنانی بەنزینه‌وه‌ بووە.