گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆمبێکى چێنراو لەبەردەم ماڵى چالاکوانێکى کەرکوک پوچەڵکرایەوە

2020.09.18 - 23:30
بۆمبێکى چێنراو لەبەردەم ماڵى چالاکوانێکى کەرکوک پوچەڵکرایەوە

ناس کورد-

 

یەکەیەکى تایبەتمەندى هێزە ئەمنییەکان توانى بۆمبێکى چێنراو لەبەردەم ماڵى چالاکوانێک لە پارێزگاى کەرکوک پوچەڵبکاتەوە.

 

پەیامنێرى ناس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى هێزە ئەمنییەکانى کەرکوک توانیویانە بۆمبێکى چێنراو پوچەڵبکەنەوە کە لەبەردەم ماڵى ئەسیل عەبدولواحید یاسرى چالاکوانى شارەکە دانرابوو.

 

یاسرى بەڕێوەبەرى رێکخراوێکى گەنجانە بۆ مافى مرۆڤ ماڵەکەى دەکەوێتە سەر رێگاى بەغدا لەناوەڕاستى کەرکوک.

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ بەیاننامەیەکەیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.