گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ پێشبینیدەکات تا نیسانى داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە هەموو ئەمریكییەك

2020.09.18 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ پێشبینیدەکات تا نیسانى داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە هەموو ئەمریكییەك

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕى پێویستى پێکوتەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ هەموو هاوڵاتییەکى ئەمریکى بەرهەمدەهێنێت تا مانگى نیسانى ساڵى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمریکا 100 ملیۆن پێکوتە بەردەستدەخات تا کۆتایی ئەمساڵ، چاوەڕواندەکرێت زۆر لەو رێژەیەش زیاتر بەردەست بخرێت.

 

وتیشى "مانگانە سەدان ملیۆن پێکوتە دابین دەکەین، پێشبینى دەکەین بڕى پێویست بۆ تەواوى هاوڵاتیان تا مانگى نیسان بەردەست بخەین".

 

ئەو پێشبینیانەى ترەمپ ناکۆکە لەگەڵ قسەکانى بەڕێوەبەرى سەنتەرى کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشییە گوازراوەکان و خۆپاراستن لێیان کە لەچەند رۆژى ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، ڤاکسین بەشێوەیەکى فراوان بەردەستنابێت تا نیوە یان سەرەتاى پایزى ساڵى داهاتوو.

 

ترەمپ وتى "بڕى پێویستى ڤاکسین لە رێگەى سوپا و جەنراڵەکانەوە رادەست دەکرێت".

 

وتەکانى ترەمپ دواى دوو رۆژ دێت لەبەڵێنەکانى بۆ دابەشکردنى ڤاکسین لەمانگى تشرینى یەکەمدا.

 

لە ئێستادا سێ کۆمپانیاى دەرمان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتى دەکرێن لە قۆناغەکانى کۆتایی تاقیکردنەوەى ڤاکسیندان. شارەزایانى تەندروستى گشتى دەڵێن پێناچێت زۆربەى ئەمریکییەکان تا ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو بتوانرێت بە ڤاکسین بکوترێن.