گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک کاریگەریی درێژخایەنى کۆرۆنا لەسەر ئەوانەى چاکدەبنەوە ئاشکرادەکات

2020.09.18 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک کاریگەریی درێژخایەنى کۆرۆنا لەسەر ئەوانەى چاکدەبنەوە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایدەکات، ئەو کەسانەى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکدەبنەوە لەدواى توشبوونیان، کاریگەرى درێژخایەن لەسەریان جێدەمێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی توێژینەوەکە، نیوەى ئەو نەخۆشانەى توشى پەتاکە بوون لە نەخۆشخانەیەکى ئێرلەندى مابوونەوە، دواى چاکبوونەوەیان بەدەست کاریگەرى دیکەى درێژخایەنەوە ناڵاندویانە، ئەوەش بەپێی پێگەى "ساسنس ئەلرت".

 

لیم تاونسند لە نەخۆشخانەى سانت جیمس و پەیمانگاى ترینیتى بۆ پزیشکى لە کۆلێژى ترینیتى لە دبلن دەڵێت "لەکاتێکدا بەشێوەیەکى باش نیشانەکانى ئێستاى توشبوون دەزانین، بەڵام کاریگەرییە مامناوەند و درێژخایەنەکانى توشبوون هێشتا ناڕونن".

 

لە توێژینەوەکەدا بەدواداچوون بۆ بارودۆخى 128 کەس کراوە لە نەخۆشخانەى سانت جيمس، کە 52% یان وتویانە بەدەست ماندوێتى بەردەوامەوە دەناڵێنن، دواى 10 هەفتە چاکبوونەوەیان لە پەتاکە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کاریگەرى ڤایرۆسەکە دەمێنێتەوە تا دواى چاکبوونەوەى توشبووانیش.

 

پێشتر و لە مانگى تەموزدا توێژینەوەیەک کە لە ئیتاڵیا ئەنجامدرا لەسەر ئەو کەسانەى لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە دەریخست کە 87% یان هێشتا بەدەست نیشانەیەکەوە دەناڵێنن دواى 60 رۆژ لە توشبوونیان. ماندوێتێ و تەنگەنەفەسى بەربڵاوترین نیشانە بوون.