گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەوانەى سیستمی ئايفۆنەكانيان نوێ کردووەتەوە.. ئەو خاڵە پرتەقاڵييە نوێيەى چییە دەردەكەوێت؟

2020.09.18 - 15:43
بۆ ئەوانەى سیستمی ئايفۆنەكانيان نوێ کردووەتەوە.. ئەو خاڵە پرتەقاڵييە نوێيەى چییە دەردەكەوێت؟

ناس کورد-

دواى كۆتا ئەپدەيتى سیستمی بەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ بە تایبەت ئایفۆن، خاڵێكى پرتەقاڵى نەناسراو ناوبەناو لە بەشى ڕاستى سەرەوەى شاشەكانيان دەردەكەوێت بەڵام زۆربەی خەڵک نازانن چييە و سودى چييە.

 

گۆڤارى "فۆرشن" بڵاويكردوەتەوە، دەركەوتنى ئەو خاڵە واتاى ئەوەيە كە يەكێك لە ئەپليكەيشنەكان دەيەوێت بگاتە داتاى مۆبايل و كامێراكەت و سيخوڕيت بەسەرەوە بكات.

 

ئەوەش هاتووە، ئەو خاڵە لە نوێترين ئەپدەيتى IOS 14  دەردەكەوێت و بەشێكە لە هەڵمەتە بەردەوامەكانى كۆمپانياى ئەپڵ بۆ ئەوەى خزمەتگوزارى تايبەتمەندى باشتر پێشكەش بكات.

 

گۆڤارە ئەمريكييەكە ڕونيشيكردوەتەوە، لە هەندێك كاتدا گەشەپێدەرى ئەپليكەيشنەكان دەيانەوێت بێنە ناو مۆبايلەكەت ياخود ئامێراكەت بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت بۆ ئەوەى داتا و زانياريان دەستكەوێت، ئەو ئەپليكەيشنانەش بەرنامەى سيخوڕيكردنن كە حكومەتى وڵاتان و كۆمپانياكان كۆنتڕۆڵى دەكەن و بەنهێنى دواى مۆبايلى قوربانيەكان دەكەون.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، ئەو تايبەتمەندييە نوێييە كە خاڵێكى پرتەقاڵييە بەكارهێنەر ئاگادار دەكاتەوە لە هەر چالاكييەك.

 

سەرەڕاى ئەوەش ئەپدەيتە نوێكە چەند تايبەتمەندييەكى نوێى ترى تێدايە وەك پێداويستى پاككردنەوەى شاشە و تايبەتمەندى كارپێكردنى ئۆتۆمبێل لە مۆبايلەكەتەوە.