گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلاندانانی عێراق: لە بودجەى 2021دا كێشەكانى بودجەكانى پێشوو چارەسەر دەكرێن

2020.09.18 - 15:20
پلاندانانی عێراق: لە بودجەى 2021دا كێشەكانى بودجەكانى پێشوو چارەسەر دەكرێن

ناس کورد-

وەزارەتى پلاندانانى عێڕاق ئاشكرايكرد، بودجەى ساڵى 2021 ئەو كێشانە چارەسەر دەكات كە لە بودجەكانى ساڵانى پێشتردا هەبوون و تەركيز لەسەر چالاككردنى داهات و باج و خاڵە سنوريەكان و كەرتەكانى ترى وەبەرهێنان دەكات لە پاڵ داهاتى نەوت.

 

عەبدولزەهرە هینداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان بە ئاژانسى فەرمى عێڕاقييەى وتووە، بودجەى ساڵى 2020 تەنها بودجەيەكى كارپێكردن دەبێت ئەوەش بۆ دابينكردنى خەرجييە سەرەكيەكان وەك موچە و خانەنشينى و لايەنى تەندروستى و فۆڕمى خۆراك و خەرجييە پێويستيەكانى تر، بوجەكە لەماوەى ئەم مانگەدا تێى دەپەڕێنێت.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، لايەنى وەبەرهێنان پشت بە قەبارەى داهات دەبەستێت كە لەو ماوەيەدا بەدەست دێت، ژمارەيەك پرۆژەى وەستاو هەن كە كەم نين و پێويستيان بە دابينكردنى پارە و بەردەوامى كاركردن هەيە تێياندا.

 

هینداوى ڕونيشيكردوەتەوە، ڕێنمايى هەيە بۆ چارەسەركردنى سەرجەم كێشەكانى بودجەكانى پێشوو، لەوانەش دواكەوتنى تێپەڕاندنى كە بوونەتە هۆى دواكەوتنى ئەنجامدانى پرۆژەكانى وەبەرهێنان، ئەوەش سەرەڕاى دۆزينەوەى سەرچاوەى تر لەگەڵ نەوتدا بۆ بەهێزكردنى بودجە و گەشەپێدانى ئابوريى وڵات، كە خۆى لە چالاككردنى داهاتوى خاڵە سنوريەكان و باج و كەرتى كشوكاڵ و گەشتيارى و پيشەسازى و كەرتى تايبەتيش دەگرێتەوە.

 

وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان دەشڵێت، حكومەت لەئێستادا هەوڵى تێپەڕاندنى بودجەى 2021 دەدات، نەوت سەرچاوەى سەرەكى بودجە دەبێت لە لقەكانى كارپێكردن و وەبەرهێنان.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، حكومەت پشت بە بەهێزكردنى پەيوەنديەكان لەگەڵ دەوڵەتانى دەستەخوشك دەبەستێت لە بوارى وەبەرهێنان، لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتيەكان بۆ سودوەرگرتنى لە شارەزايى ئەو دەوڵەتانە.