ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی چوار هەزار و 305 توشبووی نوێی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند، هەروەها چوار هەزار و 205 توشبووش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئەیلولی 2020، 76 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون، ئەوەى جێگەی تێبینییە، سلێمانی بەرزترین ژمارەى مردنی هەبووە، دوای ئەو هەولێر و پاشانیش دهۆک، واتە پارێزگاکانی هەرێم زۆرترین ڕێژەی مردنی هەبووە.