گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

2020.09.18 - 11:16
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەى دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و ڕۆژەکەی بە 43 دۆلار و 30 سەنت تەواو کرد، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخەکەى بەرزبووەوە.

 

 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 18ی ئەیلولی 2020، نرخەکان بە ڕێژەی 0.76% بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بە 43 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی ڕۆژئاوای تەکساس بە 41 دۆلار و 23 سەنت فرۆشرا.

 

هۆکارێکی گرانبوونی سووربوونی زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیکە لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.

 

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دووجار دروستبوونی زریان لە کەنداوی مەکسیکدا لە ماوەی یەک مانگدا کە وایکردوە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا کەمبکات، چونکە زیاتر لە نیوەی پاڵاوگەکانی ئەمریکا دەکەونە ئەم کەنداوەوە.

 

لە لایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و هەوڵدەدرێت لەڕێی سنووردار کردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە رێژەی خواست و خستنەبازاڕ هاوسەنگ بکرێتەوە، بەڕای چاودێران تا بەهاری ساڵی داهاتوو ئەستەمە ئەم ریژەیە هاوسەنگ ببێتەوە.