گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’كه شيلان هاتەوه ماڵەوە پێم وت هیچ نییە مەترسە’’

دانپێدانانێكى نوێ و جیاوازی تۆمەتبارى كوشتنى خێزانە كوردەكەى بەغدا بڵاوكرايەوە (ڤيديۆ)

2020.09.18 - 10:16
دانپێدانانێكى نوێ و جیاوازی تۆمەتبارى كوشتنى خێزانە كوردەكەى بەغدا بڵاوكرايەوە (ڤيديۆ)

ناس کورد-

ئاژانسى هەواڵگريي وەزارەتى ناوخۆى عێراق دانپێدانێكى مەهدی حسێن ناسر مەتەر، ئەو كەسەى خێزانە كوردەكەى لە ناوچەى مەنسورى شارى بەغدا كوشت بڵاوكردەوە.

 

مەهدی حسێن ناسر مەتەر لە دانپێدانانەكەيدا دەڵێت، ماوەى چوار ساڵە باوكى شيلان دەناسم، ناسينێكى زۆر باش نا، ئەوەندەى كە بتوانم پلانەكەم دانێم و پارەكەى ببەم، بچم و بيكوژم و پارەكە ببەم، كاتەكانيانم ئەزانى و كەى دەڕۆن و كەى دەگەڕێنەوە ماڵەوە، چارەك بۆ حەوت باوكى شيلان لە ماڵ نەدەبوو.

 

باسى لەوەشكردوە، ڕاستەوخۆ چوومە ماڵيان و جەڕەسم لێدا و باوكى شيلان پەيدا بوو، سەرەتا دەرگاى نەكردەوە، دواتر دەرگاى كردەوە و سەلامم لێكرد و چومە ژورەوە و بەخۆمم وت، گەيشتوەتە قۆناغێك ئەبێت ئەم كارە بكەم، دوو چەقۆم لە شانى باوكى شيلان دا و دواتر دايكى شيلان پەيدا بوو، و هاوارى كرد وتى ئەوە چيتانە و بە چەقۆ لەويشمدا و بردمە گەرماوەكەوە.

 

دەشڵێت، يەكەم كەس كە كوشتم باوكى شيلان بوو، پێش ئەوەى بيكوژم پێموت پارەكانتم بدەرێ بەڵام ئەو وتى پارەم نييە، دواتر بە چەقۆ لە مليمدا و كەوت، بڕێكى زۆرم خواردبووەوە، دواتر بەدواى پارەدا گەڕام بۆ ئەوەى بيبەم و بڕۆم، لە جانتاكەى دايكى شيلاندا هەندێك پارەم دۆزيەوە و دواتر چوومە ژورەكەى باوكى شيلان و لەوێ پارەم دۆزيەوە كە 25 هەزارى و دۆلار بوون.

 

تۆمەتبارەكە دەڵێت، دواتر ويستم بڕۆم و دەرگاكە كرايەوە و شيلان بوو گەڕايەوە و منى بينى تووشى شۆك ببوو، منيش پێموت مەترسە هيچ نييە، دواتر پرسيارى دايك و باوكى كرد و منيش پێموت لە ماڵەوەن مەترسە و داوام لێكرد بێتە ژوورەوە قسە بكەين و وتى نايەم و دەستى كرد بە هاواركردن و منيش يەكسەر قوڕگيم گرت.

لە درێژەى گێڕانەوەى ڕوداوەكە مەهدی حسێن ناسر مەتەر باسى لەوەكردوە، شيلانم بردە ژورەكەى باوكى و دامنيشاند و وتى كوا دايكم؟ كوا باوكم؟، منيش پێموت دايك و باوكتيان ڕفاندووە، پرسيارى ئەوەى كرد كێ ڕفاندونى و منيش پێموت نازانم و وتم دەچم ئاوت بۆ دەهێنم و دواى ئەوەى هێنام و گەڕامەوە بە تەپڵەكێكى جگەرە داى بەسەرمدا.

 

دەڵێت، منيش دوو مشتەكۆڵەم لێدا و شيلان كەوت و بێدەنگ بوو دواتر وتم با كۆتايى بەميش بهێنم و بڕۆم و پشتيەكم خستە سەر دەموچاوى تا ئەو كاتەى گيانيلەدەستدا، دواتر ڕۆشتم و ڕوومكردە هەولێر و لەوێ دەستگير كرام.

 

شەوی چوارشەممەى ڕابردوو لە تاوانێكى قێزەونى پلان بۆ داڕێژكراودا دكتۆرەيەكى دەرمانساز بەناوى "شيلان" و دايك و باوكى لە شوقەكەياندا لە شارى بەغدا كوژران و دواتر ئەنجامدەرى تاوانەكە هەڵاتبوو بۆ شارى هەولێر و بە هاريكارى هێزە ئەمنيەكانى عێراق و هەرێمى كوردستان دەستگير كرا.