گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە مەبەستی داگیرکردنی’’

عەلی حەمە ساڵح ڤیدیۆی سوتاندنی سنوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

2020.09.18 - 08:53
عەلی حەمە ساڵح ڤیدیۆی سوتاندنی سنوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان ڤیدیۆیەکی ساتی سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای تاسلوجە-ڕاپەڕینی لە سلێمانی بڵاوکردووەتەوە "بە مەبەستی داگیرکردنی."

 

پێشتر عەلی حەمە ساڵح بڵاویکردەوە، چەند بەرپرس و کەسێک دەیانەوێت سنەوبەرەکانی سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە سلێمانی بسوتێنن بۆ ئەوەى 120 دۆنم زەوی بکەنە پێشانگای ئۆتۆمبێل و بە دەیان ملیۆن دۆلار بیفرۆشنەوە.

 

دەشڵێت، "ماوەی دوو مانگە بە ھەرچی بەرپرس و دەسەڵاتدارە وتوومانە تکایە ڕێگا لە سوتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین و داگیرکردنی زەویەکەی!"

 

ئاماژەى بەوەشکردووە کە "ئەمەیە پلانەکە، شەوانە بە دزیيەوە سنەوبەرەکان دەسوتێنن، پاشان لە ڕێگای شارەوانی سلێمانیەوە ڕێگاپێدانی کاتی بۆ وەربگرن."