گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی نەناردنی پارەی ئەم مانگەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.09.17 - 21:35
لەبارەی نەناردنی پارەی ئەم مانگەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەک لەناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست نەبووە و لەبەغدا لە 18 بۆ 25ی هەموو مانگێک موچە دابەشدەکرێت و لەوکاتەشدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.

 

چەند ڕۆژێکە دەنگۆ و هەواڵی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە و لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بەغدا هێشتا 320 ملیار دیناری ئەم مانگەی نەناردووە، بۆیە موچە تاوەکو ئێستا دەست بەدابەشکردنی موچە نەکراوە.

 

لەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوانەکەوتووە و کێشەشی بۆ دروست نەبووە، ئەوەی هەیە شتێکی ئاساییە و لە بەغدا هێشتا دەستبەدابەشکردنی موچە نەکراوە، بۆیە پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نەنێردراوە."

 

وتیشی: "لەڕابردووشدا بەهەمانشێوە بووە، بەغدا لە 18 بۆ 25ی هەموو مانگێک دەستی بەدابەشکردنی موچە دەکرد و لەوکاتەشدا بڕەپارەی هەرێمیشی دەنارد."

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، بەئەگەرێکی زۆر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت و بڕەپارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێردرێت.

 

زیاتر لە مانگێک تێپەڕدەبێت بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم بەلێبڕینی %21یەوە کە موچەی مانگی شوباتیش بەهەمان میکانیزم دابەشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسان نەکراوە.