گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری کشتوکاڵ: لێكتێگەیشتنێك لەنێوانمان واژوو دەكەین

هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی

2020.09.17 - 18:04
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند،شانشینی هۆڵەندا هاوكاری وەزارەتەکەیان دەكات بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و وەزیری كشتوكاڵیش دەڵێت، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوانیان واژۆ دەكەن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلولی 2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی پێشوازیكرد لە هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری .

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەو چوارچێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك گفتوگۆی لەسەر كراو بڕیاردرا، لیژنەیەكی راوێژكاری هاوبەش دروست بكرێت بۆ زانینی پێداویستییەكان و راهێنانی جوتیاران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لێكتێگەیشتنێك واژۆ دەكرێت بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت.