گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکی ليژنەى دارايى: لە پرۆژە ياساى بودجە ناكۆكيیەك دەربارەى نەوتى هەرێم و دامەزراندن هەيە

2020.09.17 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی ليژنەى دارايى: لە پرۆژە ياساى بودجە ناكۆكيیەك دەربارەى نەوتى هەرێم و دامەزراندن هەيە

ناس کورد- 

ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق ئاشكرايكرد، ناكۆكيیەك دەربارەى نەوتى هەرێمى كوردستان و دامەزراندن هەيە لە پرۆژەياساى ساڵى 2020 و تائێستاش نەهێنراوەتە پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد حاجى ڕەشيد، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، پرۆژە ياساى ساڵى 2020 تائێستا نەگەيشتووەتە پەرلەمانى عێراق، پرۆژە ياساكە ناكۆكى لەسەرە ئەويش لەسەر بڕگەى ڕادەستكردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێمى كوردستان بە كۆمپانياى "سۆمۆ"ى تايبەت بە بازاڕكردنى نەوتى عێراق، هەروەها پلە وەزيفيەكان.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، لە پرۆژە ياساكەدا پشكى هەرێم لە بودجەدا بە 12.6% ديارى كراوە، هەروەها لە مادەكانى 10 و 11ى پرۆژە ياساكەدا مەرجى تێدايە.

 

ئەحمەد حاجى ڕەشيد ڕونيشيكردووەتەوە، 78 هەزار پلەى وەزيفى هەيە كە 33 هەزاريان بۆ وەزارەتى تەندروستين.

 

هەرچى سەبارەت بە پرۆژە ياساى بودجەى ساڵى 2021ە وتى: "پێشبينى ئەوە دەكەم لەماوەى 45 ڕۆژدا پرۆژە ياساكە بێتە پەرلەمان."

 

ڕۆژى دووشەممەى ڕابردوو ئەنجومەنى وەزيران دەنگى لەسەر پرۆژە ياساى بودجەى ساڵى 2020 دا و دواتر ئاراستەى پەرلەمانى كرد بۆ تێپەڕاندنى.