ناس کورد-
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا تاوانێکی تیرۆرستییە و داواشدەکات، سەرجەم تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیربکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێم لەبارەی رووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا ڕایگەیاند: "ئەوە تاوانێکی قێزەون و ترسناک و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عێراقی هاتووە لە بەغدا، تاوانێکی تیرۆرستیی نائەخلاقی و پیس و وەحشیگەرییە و لە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران و بەخێرایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندەنە دادگا و سزا بدرێن".
ڕۆژی سێشەممە 15ی ئەیلولی 2020، خێزانێکی سێ کەسی کە پێکهاتبوون لە باوک و دایکێک و کچێکیان بەناوەکانی دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی مهنسووری بەغدا کوژران.
ڕووداوەکە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و دوێنێ چوارشەممە، تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی مەهدی حوسێن ناسر مەتەر، لە هەولێر دەسگیرکرا و هەر ئەمڕۆش تەرمەکانی خێزانە کوردەکە لەشاری سلێمانی بەخاکسپێردران.