گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت؟ 

2020.09.17 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت؟ 

ناس کورد-

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەنیازن پێش کۆتایی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو هەموو هاووڵاتیانی ئەمریکا ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن، هاوکات بەرێوەبەری ناوەندی ئەمریکا بۆ پاراستن لەنەخۆشییە گوازرەکان رەتیکردەوە وڵاتەکەی بتوانێت لەو وادەیەدا ڤاکسینەکە بەردەست بخات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی"بلۆمبێرگ"، پۆل مانگۆ، جێگری سەرۆکی کاروباری فەرمانبەران لە وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئێمە  گرێبەستمان کردووە بۆ ئەوەی  ژمارەیەکی تەواو لە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگات بەدەستمان، چاوەڕێی ئەوە دەکەین دەستەی خۆراک ودەرمان ڤاکسینەکە پەسەند بکات".

 

ئاماژەی بەوەکردوە، "پلانمان هەیە پێش کۆتایی چارەکی یەکەمی ساڵی 2021 هەموو هاووڵاتیانی ئەمریکا ئەو ڤاکسینەیان پێبدرێت".

 

مانگۆ باسیلەوەشکردووە، "دڵنیاین نزیکەی 100 ملیۆن دانە لەو ڤاکسینە بەردەست دەبێت بۆ ئەوەی بدرێت بە ساڵاچوان وکەسانی بەتەمەن، بۆیە دەبێت پابەندی خشتەکان بین، چونکە بەردەستکردنی ئەو ژمارەیە لە سەداسەد مسۆگەرنییە".

 

 لێدوانکەی مانگۆ گەشبینی پێوە دیارە بەراورد بە لێدوانەکانی بەرپرسانی دیکەی تەندروستیی ئەمریکا ڕۆبەرت ڕێدڤیلد، بەرێوەبەری ناوەندی پاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، لەو باریەوە لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانى وڵاتەکەی وتی، "لەو باوەڕەداین ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی چارەکەی سێهەمی ساڵی داهاتوودا بەردەست دەبێت".

 

لای خۆشییەوە ئەنتۆنی ڤاوچی، بەڕێوەیەری پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ نەخۆشییەکانی هەستیاری ونەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمریکا ڕەتیکردەوە پێش ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هیچ جۆرە ڤاکسینێک دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست بێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ (سێشەممە) دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەمیدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "پێدەچێت لە ماوەی کەمتر لە چوار هەفتە دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات".

 

 هاوکات کۆمپانیای (SSI)ی هیندی، کە گەورەترین کۆمپانیای ڤاکسینە لەجیهاندا رایگەیاند، "کوتانی هەموو دانیشتووانی جیهان دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ناسراو بە (کۆڤید-19) نزیکەی چوار بۆ پێنج ساڵی دەوێت" .

 

 ئاماژەى بەوەشکرد،" بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە بڕی 15 ملیار پێکوتەی دەوێت، واتە هەر کەسێک دوو پێکوتە، بەڵام لەهەمان کاتدا هۆشداری ئەوەش دراوە  کە درووستکەرانی ڤاکیسینەکە توانای بەرهەمهێنانی ئەو ژمارە ڤاکسینەیان نییە".

 

 لە ئێستادا بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک لەو وڵاتە تا ئێستا زیاتر لە 200 ھەزار کەس بەھۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەگوێرەى دواین ئامارەکان تا ئێستا کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 788 ھەزار و 147 کەس.