گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت جارێکى تر لەبازاڕەکانى جیهاندا دابەزى 

2020.09.17 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت جارێکى تر لەبازاڕەکانى جیهاندا دابەزى 

ناس کورد- 

لەدواى ئەنجامدانى دوو کۆبوونەوەى ڕێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى کە بەهۆیەوە نرخى نەوت بەرزبوویەوە و دواى سەرهەڵدانى ترسى کەمبوونەوەى خواست لەسەرى و هاوکات ئامادەیى بەرهەمهێنەرانى کەنداوى مەکسیکى بەدەستپێکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لەدواى زریانى سالیى، جارێکى تر نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەخۆیەوە بینی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17ى ئەیلولى 2020)، نرخى نەوتى خاوى برێنت 67 سەنت دابەزی کە دەکاتە ڕێژەى 1.6% و بەوەش نرخەکەى بووە 41.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش دواى ئەوەى شەوى چوارشەممە بەرێژەى 4.2% نرخەکەى بەرزبوویەوە.

 

نرخى نەوتى خاوى تەکساسى ئەمریکاش 70 سەنت دابەزیوە کە دەکاتە ڕێژەى نزیکەى 1.7% و بەوەش نرخەکەى گەیشتە 39.46 دۆلار بۆ بەرمیلێک ئەوەش دواى ئەوەى شەوى چوارشەممە نرخەکەى بەڕێژەى 4.9% بەرزبوویەوە.

 

دابەزینى نرخى نەوت بەهۆى زیادبوونێکى چاوڕواننەکراو لە گەنجینەى بەرهەمى پاڵاوتەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕوویدا کە ئەوانەش گازوایل و ڕۆنى گەرم، ئەوەش ترسى دروستکرد لەسەر خواستى زیاترى لەسەر سومەتەنییەکان بەکاربردنى دروستکرد.

 

لاى خۆشیەوە ئیدارەى زانیارییەکان و وەزەى ئەمریکاش ئەوەى ئاشکرا کردووە، گەنجینەکانى بەرهەمى پاڵاوتەکان لەهەفتەى ڕابردوودا بەبڕى 3 ملیۆن و نیو بەرمیل زیادى کردووە و خواستى هەفتانەش لەسەر سوتەمەنی بۆ 2 ملیۆن و 81 هەزار بەرمیل ڕۆژانە کەمی کردووە واتا بەراورد بەهەمان ئەو کاتە لەساڵى پاردا بەرێژەى 27.2% دابەزیوە.

 

سەرچاوەیەکیش لەڕێکخراوى ئۆپیک بەڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ڕێکخراوەکە و هاوپەیمانەکانى بۆ تێڕوانین لەبارودۆخى بازاڕ کۆدەبنەوە و بەڵام بەدوریش دەزانرێت داواى بڕى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى زیاتر بکرێت سەربارى دابەزینى نرخى نەوت بەمدواییانە.

 

 

 

 

 

 

 

.