گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێم’توشبوون ڕووى لە هەڵکشانە’

2020.09.17 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێم’توشبوون ڕووى لە هەڵکشانە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى تایبەت بە دۆخى کۆرۆنا لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە شارەکانى هەرێمى کوردستان 680 توشبووى نوێ تۆمارکراوە کە بەمجۆرە بەسەر شارەکاندا دابەشکراوە، ٢٠٦ هەولێر،١١٤ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان، ٣٠٥ دهۆك، ٣٠ هەڵەبجە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى چاکبوون لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە کە 270 توشبوو چاکبوونەتەوە بەمجۆرە: ٢١٣ هەولێر، ١٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان، ٢٣ هەڵەبجە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 29 توشبووى کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە بەمجۆرە :٦ هەولێر،٧ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین، ١٢ دهۆك.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەمجۆرە دیارى کراوە:

ئاماری گشتی:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی       ٢١٨٧١                  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین         ٤٠٤٩٢٤                          (١٥١١٧٣ هەولێر، ١٠٣١٥٤ سلێمانی، ١٤٦٨٨٨ دهۆك، ٣٧٠٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٩٣٤١                       (١٥٠٥٤ هەولێر، ١٤٣٠٥ سلێمانی، ٨٦٤٩ دهۆك، ١٣٣٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٤٧٩٢                         (١١٤١٦ هەولێر، ٩٢٠٦ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٢٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٣١٠٣                 (٣١٢٩ هەولێر، ٤٣٤٠ سلێمانی، ٥٥٥٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

مردن ١٤٤٦                       (٥٠٩ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)