گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسوکارى خێزانە کوژراوەکەى شارى بەغدا بۆ کامێراى ناس کورد دەدوێن

تەرمى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدا گەیشتەوە شارى سلێمانى [ڤیدیۆ]

2020.09.17 - 10:01
تەرمى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدا گەیشتەوە شارى سلێمانى [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

تەرمى ئەو خێزانە کوردەى کە لە شارى بەغدا کوژران، گەیشتەوە شارى سلێمانى و بڕیارە لەمەراسیمێکدا لە گردى سەیوان بەخاک بسپێردرێن.

 

پەیامنێرى ناس کورد لە شارى سلێمانى لە مزگەوتى ئەحمەد حاجى عەلى ڕایگەیاند "تەرمى ئەو خێزانە کوردەى کە لە شارى بەغدا و لە گەڕەکى مەنسور کوژران گەیشتنەوە شارى سلێمانى و لەدواى شۆردن و کفنکردنیان لە گردى سەیوان بەخاک دەسپێردرێن". 

هاوکات بەشێک لە کەسوکارى خێزانە کوژراوەکە لە لێدوانى تایبەتیان بۆ کامێراى ناس کورد رەتیدەکەنەوە ئەو خێزانە هیچ کێشەیەکى کۆمەڵایەتى و سیاسییان هەبووبێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تاوانەکە بەهۆى دزیکردنەوە ڕوویداوە. 

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیشدا، محەمەد قادر خوشکەزاى خوالێخۆشبوو دارا رەووف سەرجەمى ئەو هەواڵانەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى بەدرۆخستەوە کە باس لە سەربڕین یان دەستدرێژیکردنە سەر قوربانییەکان دەکات و وتى "سەرجەمى ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە".

 

محەمەد قادر رونیکردەوە تاوانەکە تاوانێکى دزیکردن بووە و وردەکارییەکەى وەک ئەوە بووە کە تاوانبارەکە لە دانپێدانانەکەیدا ئاماژەى بۆ کردبوو. 

 

رەتیشیکردەوە کە خێزانە کوردەکەى شارى بەغدا ماڵ و دەرمانخانەیان فڕۆشتبێت و نیازیان هەبووبێت بگەڕێنەوە بۆ شارى سلێمانى و لێرە خانوو بکڕن. 

 

هاوکات سوپاسى سەرۆکایەتى کۆمار و بەتایبەتى د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق و هێزە ئەمنییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى کرد کە بەدەنگ ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە هاتن و توانییان تاوانبارەکە لە ماوەیەکى کەمدا دەستگیر بکەن.