گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدى شەعبى بەرپەرچى هێرشێکى چەکدارانى داعشى لە باشورى کەرکوک دایەوە 

2020.09.17 - 09:27
حەشدى شەعبى بەرپەرچى هێرشێکى چەکدارانى داعشى لە باشورى کەرکوک دایەوە 

ناس کورد- 

حەشدى شەعبى کوژران و بریندارکردنى چەند چەکدارێکى داعشى لەباشوورى خۆرئاواى پارێزگاى کەرکوک، ڕاگەیاند.

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17ى ئەیلوولى 2020) بڵاوى کردووەتەوە، حەشدى شەعبى ئاماژەى بەوە کرد، لیواى 16ى سەربە حەشد بەرپەرچى هێرشێکى چەکدارانى داعشى داوەتەوە لەگوندى سامى عاسیى لە باشوورى خۆرئاواى پارێزگاى کەرکوک.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، هێزەکانى حەشدى شەعبى توانیویانە چەکدارێکى داعش بکوژن و دووانى دیکەیان لێ بریندار بکەن.

 

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە تا کاتى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوەکە شەڕ و پێکدادانەکەى نێوان حەشدى شەعبى و چەکدارانى داعش لەو سنورەدا بەردەوام بووە.

 

پێشتریش هێزەکانى حەشدى شەعبى کوژرانى چەکدارێکى ڕیزەکانى لەپرۆسەى بەرپەرچدانەوەى هێرشێکى داعش لەناحیەى عوزێمى سەر بەپارێزگاى دیالە ڕاگەیاند.