گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسى دەستەى وەبەرهێنانى بەغدا لەلایەن هێزێکى ئاسایشەوە دەستگیر کرا

2020.09.17 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسى دەستەى وەبەرهێنانى بەغدا لەلایەن هێزێکى ئاسایشەوە دەستگیر کرا

ناس کورد-

هێزێکى ئاسایشى بەغدا بەرپرسى وەبەرهێنانى شارەکەیان لەماڵەکەى خۆیدا دەستگیر کرد و گوماندەکرێت دەستگیرکردنەکەى بەهۆى کەیسەکانى گەندەڵیەوە بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17ى ئەیلولى 2020)، میدیاکانى عێراق لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئاسایشەوە  بڵاوى کردەوە، هێزێکى سەر بەئاسایش شاکر زاملى سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى شارى بەغدایان دەستگیر کردووە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسە هێشتا نازانرێت.

 

باس لەوەش کراوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هێزێکى ئاسایش ئەحمەد ساعدى بەڕێوەبەرى پێشووى خانەنیشینى گشتیان بەتۆمەتى تێوە گلان لەگەندەڵى دەستگیر کردووە.