گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى سوپاسى هێزە ئەمنییەکانى عێراق و هەرێم دەکات

هەرێمى کوردستان بکوژى شیلان و خێزانەکەى ڕادەستى بەغدا کرد [وێنە]

2020.09.17 - 08:37
هەرێمى کوردستان بکوژى شیلان و خێزانەکەى ڕادەستى بەغدا کرد [وێنە]

ناس کورد-

هێزە ئەمنییەکانى عێراق بکوژى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدایان لە هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگرتەوە و لەڕێگەى فڕۆکەیەکى سەربازییەوە گەڕێنرایەوە بۆ بەغدا بەو پێیەى کە دۆسیەى لێکۆڵینەوە و شوێنى تاوانەکەش لەو شارە ڕوویداوە.

 

درەنگانێکى شەوى رابردوو ژمارەیەک لە ئەفسەرى هێزە ئەمنییەکانى عێراق بە فڕۆکەیەکى سەربازى گەیشتنە هەولێر و لەوێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەولێرەوە بکوژى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدایان رادەست کردن.

 

هاوکات مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا سوپاسى هێزە ئەمنییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ئەو هەماهەنگییەى کە ئەنجامیاندا بۆ دەستگیرکردنى بکوژى ئەو خێزانە.

 

کازمى لە تویتەکەیدا رایگەیاند"ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى عێراق سەرپەرشتى لێکۆڵینەوەکانم کردووە لەو تاوانە قێزەونەى کە بەرامبەر ئەو خێزانە عێراقییە بەغدادییە کراوە".

 

هاوکات سوپاسى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ئەو هەماهەنگییەى کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى عێراق نواندیان و بەکاتێکى کەم توانییان تاوانبار دەستگیر بکەن.