گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەکلاکەرەوەیە

مایک پۆمپیۆ: هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین بۆ سەپاندنى سزاکان بەسەر ئێراندا 

2020.09.16 - 23:21
مایک پۆمپیۆ: هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین بۆ سەپاندنى سزاکان بەسەر ئێراندا 

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە هەفتەی داهاتوو جارێکی ترهەوڵەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بخاتە گەڕ بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا، جەختیشکردەوە، دەبێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەو سزایانە بەسەر ئەو وڵاتە بسەپێنرێنەوە.

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ دۆمەنیک ڕاب، هاوتا بەریتانییەکەی ئاماژەى بەوە کرد"دەبێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دووبارە سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێنرێتەوە". 

   

وتیشی "وڵاتەکەی لەپێناو ئەو پرسەدا هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ وهەوڵەکانی لە نەتەوە یکگرتووەکان بۆ ئەو مەبەستە چڕدەکاتەوە".

 

مانگی ڕابردوو ئەمریکا سکاڵایەکی دژبە ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزکردەوە و ئەو وڵاتەی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە ناسراوە بە ( پێنج پڵەس یەک)ی ساڵی 2015 تۆمەتبارکرد.

 

 هەنگاوەکەی ئەمریکا لەلایەن 15 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا ڕێگری لێکراوە و بە نایاسایی ناویان برد.