گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم: دەستمان بەسەر سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەدا گرت

2020.09.16 - 22:04
وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم: دەستمان بەسەر سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەدا گرت

ناس کورد-

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە توانیوویانە ڕێگرى لە هاوردەکردنى سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە بگرن و دەستیان بەسەردا بگرن.

 

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت، هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان".

 

بێگەرد تاڵەبانى سوپاسى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هاوكاربوون لەسەر پێدانی زانیاریی و دەست بەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەیە.

 

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێن بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانیانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانیان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران.