گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسێکى ڕوسى: توركيا بڕياريداوە چەكە قورسەكانى لە ئيدلب بكشێنێتەوە

2020.09.16 - 21:12
ئاژانسێکى ڕوسى: توركيا بڕياريداوە چەكە قورسەكانى لە ئيدلب بكشێنێتەوە

ناس کورد- 

ئاژانسى "نۆڤۆستى" ڕوسى ئاشكرايكرد، گفتوگۆ لەنێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە دەستى پێكردوە سەبارەت بە بارودۆخى ناوچەكانى ئيدلبى سوريا و كەمكردنەوەى بوونى توركيا لەو ناوچەيە لەڕووى سەربازييەوە.

 

ئاژانسى "نۆڤۆستى"  لە زارى سەرچاوەيەكى توركييەوە بڵاويكردوەتەوە، وەفدێكى هونەريى ڕوسى ڕۆژى (سێشەممە) لە بارەگاى وەزارەتى دەرەوەى توركيا كۆبونەتەوە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا وەفدە ڕوسيەكە پێشنيارێكى پێشكەشكردوە بۆ كەمكردنەوەى خاڵەكانى چاودێرى توركيا لە ئيدلب، بەڵام هەردولا نەيانتوانيوە بگەنە ڕێكکەوتنێكى هاوبەش لەو بارەيەوە.

 

بەگوێرەى وتەى هەمان سەرچاوە، توركيا ڕەتيكردوەتەوە خاڵەكانى چاودێرى كەمبكانەوە  و سوربوە لەسەر مانەوەيان، بەڵام بڕياريداوە ژمارەى هێزەكانى لە ئيدلب كەمبكاتەوە و چەكە قورسەكان لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

 

پێشتريش وەزارەتى بەرگرى توركيا ئاشكرايكردبوو، وەفدێكى سەربازى وڵاتەكەى لەگەڵ وەفدێكى سەربازى ڕوسى بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دواين پێشهاتەكانى ئيدلب كۆدەبنەوە.