گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا لە ناوچەى سەوزى بەغدا کەوتە خوارەوە [وێنە]

2020.09.16 - 18:27
موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا لە ناوچەى سەوزى بەغدا کەوتە خوارەوە [وێنە]

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى لەشارى بەغداوە رایگەیاند، موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا لە ناوچەى سەوز لەشارى بەغدا کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە لەناو باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

 

بەگوێرەى سەرچاوەکە موشەکەکە لە گەراجى ئۆتۆمبیلى ناوچەى سەوز کەوتۆتە خوارەوە و هەتا ئێستاش قەبارەى زیانى موشەکەکە نەزانراوە".

 

هەر لەسەر رووداوەکە شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا کەوتنە خوارەوەى موشەکێکى جۆرى کاتیۆشاى لە ناوچەى سەوز لە ناوەندى شارى بەغدا پشتڕاست کردەوە.

 

لە راگەیەندراوى شانەکەدا رونکراوەتەوە هێشتا هیچ زەرەر و زیانێک بەهۆى کەوتنە خوارەوەى موشەکەکە تۆمارنەکراوە.

 

هاوکات راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ناوچەى ئاراستەکردنى موشەکەکە دیارى کراوە کە لە ناوچەى حەى عومال بووە لە نزیک مزگەوتى هادى.