کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پاش فشارەکانى ترەمپ بۆ سەر وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک بە زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت، ئەوەش بووە هۆى دابەزینى نرخى نەوتى خاوى برێنت بە ڕێژەى 3%.
.
ئەمڕۆ شەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاو برێنت دابەزى بۆ 71.63 دۆلار، بەوەش بەڕێژەى 3.60% دابەزینى بەخۆیەوە بینیووە.
.
بە هەمان شێوە نرخى نەوتى خاوى ئەمریکیش دابەزیوە بۆ 62.84% دۆلار.
.
پاش سزاکانى ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەى نەوتى ئێران، بەهۆى ئەوەى خستنە ڕووى نەوت لە جیهاندا کەمیکرد، نرخى نەوت تا 75 دۆلار بەرز بووەوە، کە ئەوەش بۆ یەکەمجاربوو لە ساڵى 2019دا نەوتى خاوى برێنت ئەو نرخە تۆمار بکات.
.
بەڵام پاش بەرزبوونەوەى نرخى خاوى برێنت، ترەمپ ڕایگەیاند، پەیوەندی بە ئۆپیکەوە کردووە، داوای لێکردوون بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکەن و نرخەکەى دابەزێنن.
.
.