گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغى یەکلاکەرەوە دەستپێدەکات

’’چارەسەرى مەحاڵ و قورس’’ى ئەوروپا بۆ ڕێگرى لە شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا

2020.09.16 - 13:45
’’چارەسەرى مەحاڵ و قورس’’ى ئەوروپا بۆ ڕێگرى لە شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایگەیاند، ئەوروپا دەچێتە قۆناغێکى یەکلاکەرەوەوە لە جەنگى دژى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، لەکاتێکدا ژمارەى توشبووان بەو پەتایە گەیشتووەتە ئاستێکى پێوانەیی و خوێندکاران دەستیانکردووە بە گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکان هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنى وەرزى هاویندا.

 

مايكل ڕاين، بەڕێوەبەرى فریاگوزاریی ڕێکخراوەکە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا وتى، "ئێستا کاتى وەستانى گەڕانە بەدواى ڕێگەچارەى مەحاڵ"، لەجیاتى ئەوە پێویستە بڕیارى قورس بدرێت بۆ پاراستنى کەسانى لاواز.


وتیشى، "ئەوروپا لە لێوارى چونەناو وەرزێکدایە کە خەڵک دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، ئەوەش دەبێتە هۆى زیادبوونى فشار بۆ تۆمارکردنى توشبووى نوێ".


ئەو بەرپرسەى تەندروستیی جیهانى پرسیارى ئەوەیکرد کە چۆن دەکرێت پارێزگارى ئەو دوو بنەمایە بکرێت: پاراستنى لاوازەکان لە مردن و گەڕانەوەى منداڵان بۆ قوتابخانە.


مايكل ڕاين دانى بەوەدانا کە وەڵامێکى ئاسان نییە لەو بارەیەوە، بەڵام پێویستە سازش بکرێت لەپێناو یارمەتیدانى منداڵان و بەساڵاچووان، تاکە رێگاش بۆ ئەوەش ئەوەیە کەسانى پێگەیشتوو خۆیان جیابکەنەوە، بۆ ئەوەى ئاستى بڵاوبوونەوە پاشەکشە بکات.


ئەوەشى خستووەتەڕوو، "شتى گرنگتر لەوە، گەڕانەوەى منداڵان بۆ قوتابخانە و کردنەوەى دەرگاى فرۆشگاکان و یانە شەوانەکانە، کات هەیە بۆ بڕیاردان لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى زستان".


قسەکانى ئەو بەرپرسەى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەى بەرچاوى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەوروپا، بەتایبەت کە هەینى ڕابردوو زیاتر لە 53 هەزار توشبوو تۆمارکرا کە ژمارەیەکى پێوانەییە.


ئەو ئامارە لە ئەوروپا ترسی دروستکردووە و جارێکى تر مشتومڕى هێناوەتەوە ئارا لەبارەى باشترین رێگاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لەگەڵ گەڕانەوەى ملیۆنان خوێندکار بۆ قوتابخانەکانیان بۆ یەکەم جار دواى چەندین مانگ.