گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

2020.09.16 - 12:04
نەوت بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

ناس کورد-

نرخى نەوت ئەمرۆ بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک بەرزبووەوە، بەهۆى زریانى سالییەوە کە وەستانى بەرهەمهێنانى نەوت و گازى لە دەریا لە ئەمریکا لێکەوتووەتەوە، سەربارى کەمبوونەوەى ئاستى کۆگاکردنى نەوت لەو وڵاتە.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 60 سەنت کە دەکاتە 1.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 41.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 68 سەنت کە دەکاتە 1.8% بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێکى بە 38.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوەکراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، نرخى هەردوو جۆرەکەى نەوت دوێنێ سێ شەممە زیاتر لە 2% بەرزبوونەوە.

 

هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ وەستانى چواریەکى بەرهەمهێنانى نەوت و گازى ئەمریکا و داخستنى بەندەرەکانى هەناردەکردن لەکاتێکدا زریاى سالى گەیشتووەتە کەناراوەکانى کەنداوى مەکسیک لە ئەمریکا.

 

هۆکارێکى دیکە کەمبوونەوەى ئاستى کۆگاکردنى نەوتە لە ئەمریکا کە بەپێی ئامارەکانى پەیمانگاى پترۆڵى ئەمریکا هەفتەى ڕابردوو 9.5 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە، بەڵام ئاستى کۆگاکردنى بەنزین بەرزبووەتەوە.