ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای میسان لە باشوری عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندی پارێزگاکە کۆببێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی ئەیلولی 2020، مستەفا کازمی لەگەڵ گەیشتنی بە پارێزگاکە، چووە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای پترۆچاینا و لەوێ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسەکان دەکات.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە، کازمی ڕایگەیاند، "خراپی پلاندانان زۆربەى پڕۆژەکانی پەکخستووە لە پارێزگاکان، مەعقول نییە پڕۆژە هەیە لە ساڵی 2008ەوە پەکی کەوتووە."
دەشڵێت، "پێویستە تیمێکی تایبەت و باش دابنرێت بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان."
باسی لەوەشکرد کە "میسان شایەنی هەوڵی زیاتری ئێمەیە بۆ ئەوەى خزمەتی خەڵکەکەى بکەین."
ئاماژەى بەوەشکرد، "زۆر پێویستە ستراتیژییەت و جێگرەوەى نوێ و پێشکەوتوو دابنرێت بۆ دووبارە بنیادنانەوەى ژێرخانی پارێزگاکە."
شاندێکی حکومی یاوەری کازمییان کردووە، سەردانەکەشی دوای سەردانی هەرێمی کوردستان دێت کە دوو ڕۆژی خایاند و زۆربەی بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستانی بینی.