ناس کورد-
فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاند، لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتى و گۆڕان گرفت و ناکۆکییان هەیە بەڵام ناگاتە ئەوەى لەیەک هەڵبستن، لەگەڵ ئەوەشدا ناكرێت له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بن و له‌ژێرەوە ئۆپۆزیسیۆن بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کێشەکانى پارتى و یەکێتى
میرانى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا باسى لەوەکردووە، به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی یه‌كێتین، نیازێكیش هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
دەشڵێت، لیژنەى هاوبەشى پارتى و یەکێتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووە له دوكان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووە، كۆمه‌ڵێك بڕیاریاندا، بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئیشی ستراتیجی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به ته‌وافق بكرێت.
میرانى وتیشى، "له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر ده‌كه‌ین له‌و لیژنه‌یه به به‌شداریكردنی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزب ئینجا چ له‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بێت له‌باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێم یان كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌ویش هه‌ر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت."
میرانی ڕونیکردووەتەوە، "كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆرن، كێشه‌ی كۆنن هی ده‌ساڵ و بیست ساڵیش نییه، نه ئه‌وه‌ی له‌دڵی پارتیدایه كه به‌سه‌ر یه‌كێتی بێت جێبه‌جێده‌بێت نه ئه‌وه‌ی كه له‌مێشكی یه‌كێتیدایه كه به‌سه‌ر پارتی بێت جێبه‌جێده‌بێت ئه‌م دوو شته ده‌بێت هه‌ردووكیان له مێشكی خۆیان ده‌ربهێنن قه‌ده‌ر وایه ده‌بێت پێكه‌وه یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن و پێكه‌وه بژین."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی چی له‌دڵی پارتیدایه و چی له مێشكی یه‌كێتیدایه؟ فازڵ میرانی وتی، "له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ك له‌وانه بیه‌وێت ئه‌وی تر نه‌مێنێت، به‌ڵام بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت هه‌ردوكیان ده‌مێنن چونكه نه‌خۆیان پێیان ده‌كرێت و نه‌بڕیاری خۆیانه".
پارتى و گۆڕاندهربارهی په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بەتایبەتى گۆڕان، میرانى باسى لەوەکردووە، گۆڕان شه‌ریكی ئەوانە له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت شه‌راكه‌ت ئه‌ركی هه‌یه و مافی هه‌یه، "به‌ڕاستی ناكرێت نه‌ئێمه و نه‌یه‌كێتی و نه‌گۆڕان له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بین و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بین".
هەورەها لەبارەى ڕه‌خنه‌كانی به‌شێك له‌یه‌كێتی و گۆڕان، فازڵ میرانی ده‌ڵێت، "به‌ڕاستی بڵێم وه‌ڵا ئه‌وه به‌دڵمان نییه به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆكاریش ئێمه له‌یه‌ك ههڵستینهوه چونكه ئه‌م حیزبانه هه‌مووی كێشه و گرفتی ناوخۆیان هه‌یه ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان هه‌یه گوێ نادات به‌جڤاتی نیشتیمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان هه‌یه له‌به‌غداد گوێ نادات به سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی له‌وانه‌یه لای ئێمه تاك به‌تاك ئه‌گه‌ر هه‌بێت زۆر كه‌مه ئه‌مه خۆهه‌ڵكێشان نییه به‌ڵام هه‌ر حیزبێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،".
میرانى لەبارەى ئه‌وه‌ی ئایا پارتی نیگه‌رانی گه‌یاندووەته گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی بزوتنهوهکەى له‌په‌رله‌مانی عیراق، وتی" خۆزگه هه‌ر دژی حكومه‌تی هه‌رێم بن به‌ڵكو هه‌ر دژی هه‌رێمه‌كه‌ن، كێشه‌ی به‌دبه‌ختی كورد له‌وه‌دایه بچن به‌حكومه‌تی عێراقی بڵێن ئه‌و فیدڕاڵیه‌ته ڕه‌تبكه‌نه‌وه باسیسته‌می پارێزگاكان بێت و جارێكی تر ئه‌م هه‌موو خوێن و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌ی قه‌ومی كه هه‌مانه نه‌مێنێت".
وتیشی "من ده‌ڵێم براده‌رانی گۆڕان خۆیان نیگه‌رانن، خۆیان نیگه‌رانی ئه‌م بارودۆخه‌ن و هه‌وڵیانداوه چاكی بكه‌نه‌وه وجۆرێك ناكۆكی كه‌وته ناو كوتله‌كه‌ی براده‌رانی گۆڕان به‌ڵام "ئینشاالله" پیاوچاكه‌كانی گۆڕان بتوانن ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ن هه‌م بۆ بارودۆخی خۆیان هه‌م كاریگه‌ری نه‌بێت بۆخۆیان و شه‌ریكه‌كانیان."
داننان بە لاهور شێخ جەنگیدا
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ك پارتی بۆچی تائێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی (لاهور شێخ جه‌نگی) كۆنهبووەتهوه ئایا دان بههاوسهرۆكیدا نانێن؟ فازڵ میرانی وتی "مه‌بده‌ئێك هه‌یه له یاسادا پێی ده‌ڵێن "علاقهی سه‌به‌بی" كه‌یه‌كێك شتێكی خراپی كردووه به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌ی به‌و كه‌سه به‌ڵام نهدۆستایهتی هه‌میشه‌یی هه‌یه و نهدوژمنایهتی هه‌میشه‌یی هه‌یه، ئێمه‌و برایانی شیوعی و سۆشیالست و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ دنیایه‌ك كێشه و یه‌كتر كوشتن و بڕین خۆ ئێمه نابێت ئه‌سیری دوێنێ بین ئێمه ده‌بێت ئه‌سیری ئه‌مڕۆ بین و به‌ره‌و سبه‌ینێ بڕۆین."
سەردانەکەى کازمى
فازڵ میرانى پێیوایە، سەردانەکەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ هەرێم لایه‌نێكی "خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ نمایشكردنی " تێدابوو، هەرچەندە سەردانێکى باش بووە.
"خه‌ڵكێك هه‌یه پارتی و یه‌كێتی خۆش ناوێت ئنجا له‌به‌رخراپی ئێمه‌یه یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌كی نادروستیان هه‌یه له‌م سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر واشیان به عه‌بادی وت، عه‌بادی هات بۆ كوردستان وتی مووچه‌ی سلێمانی ده‌ده‌م نه‌كه‌س ئاماده بوو نهمووچهی سلێمانیشی دا، ئه‌مه ده‌كه‌وێته خانه‌ی كار و كاردانه‌وه هیچ لایه‌نێكی لێكدانه‌وه‌ی مه‌نتقی تێدانییه ده‌ره‌وه‌ی لۆژیكه" میرانى وایوتووە.
هەروەها ڕه‌تیكرده‌وه وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان ترسیان له‌ده‌نگ و لایه‌نگری كازمی هه‌بێت له‌كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق و ده‌ڵێت "نابێت ترسمان هه‌بێت هه‌موو وڵاتێك قابیلی ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاری تێدا ببێت، ئێمه له وڵاتێكین كه به‌ڕاستی ئازادی و دیموكراتیه‌تی تێدایه".
دەشڵێت، "كازمی وه‌كو هه‌موو مرۆڤێك تموحی هه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌نگ بهێنێت به‌شوێن ڕێگاكانی مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌یه لیست دروست بكات و خه‌ڵكێكی كورد-یشی تێدا بێت و خه‌ڵكی شیعه و سوننه‌شی تێدابێت له‌وانه‌یه سه‌ربكه‌وێت و له‌وانه‌یه سه‌ریش نه‌كه‌وێت."