گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ بەبۆنەى هێنانی ژنی دووەمەوە ئاهەنگی بۆ هاوسەرەکەى گێڕا

2020.09.16 - 10:24
ڤیدیۆ؛ بەبۆنەى هێنانی ژنی دووەمەوە ئاهەنگی بۆ هاوسەرەکەى گێڕا

ناس کورد-

خاوەنى گرتە ڤیدیۆیەک کە ژنێکى سعودیە هۆکارى ئاهەنگێڕانى بەبۆنەى هێنانى ژنى دووەمى لەلایەن پیاوەکەیەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت چوار ساڵە پلانى بۆ ئەو هاوسەرگیرییە داڕشتووە.

 

ئوم عومەر بە بەرنامەى (سەیدەتى) کەناڵى ڕۆتاناى وتووە، "پیاوەکەم لەشوێنى کارەکەى دەمێنێتەوە و منیش دانیشونى شارى منەوەرەم، شەش ساڵە بارودۆخمان بەو شێوەیەیە، ئەو بژاردە و بڕیارەش بەپشتیوانى و هاندانى من بووە بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ژنبهێنیت".

 

لەبارەى دیارییەکەیەوە بۆ هاوسەرەکەى، ئەم عومەر دەڵێت، "دیارییەکەم بۆ هاوسەرەکەم یەکەم ڕەزامەندى و قایلبوون و پیرۆزباییە بەهاوسەرى دووەمى، قوتویەکى پڕ لەهەنگوینى شانازى پێشکەش دەکەم بۆ ئەوەى ژیانى خێزانیمان و هاوسەرگیری داهاتوویان هەنگوین لەسەر هەنگوین بێت".