ناس کورد-
مستەفا کازمى جەخت لە تێپەڕاندنى پشک پشکێنەى حزبى و مەزهەبی دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو حزبى نییە و سەر بە هیچ لایەنێکى سیاسی نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى لە وتارێکی لە کۆبوونەوەى دوێنێی ئەنجومەنى وەزیراندا ڕایگەیاند، "ژمارەیەک گۆڕانکاریی ئیداریی و یاساییمان ئەنجامداوە لەسەر بنەماکانى دەستپاکى و شارەزایی و بنیاتنانى دامەزراوەکان، بۆ تێپەڕاندنى پشک پشکێنەى مەهەزبى و حزبى، ئەوەش داواکارییەکى جەماوەرییە".
وتیشى "ئێمە حزبى نین، سەر بە هیچ حزبێکیش نین، بەرپرسیارێتى ئەخلاقیمان گواستنەوەى ئەم ئەمانەتەیە تا هەبژاردنى حوزەیرانى داهاتوو، کارکردن بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی".
کازمى جەختیکردەوە، پێویستە سیاسییەکان تێبگەن لەوەى عێراق بە بارودۆخێکى سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا ئیرادەیان بەهێزە.
وتەکانى کازمى دواى ناڕەزایی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان دێت لەبارەى گۆڕانکاریکردن لە 16 بەرپرسى گەورەى حکومیدا و تۆمەتبارکردنى بەوەى لەسەر بنەماى پشک پشکێنە گۆڕانکارییەکانى کردووە.