گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژ ئەو تەوەرانەى ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆی دەکات

2020.09.16 - 09:33
وتەبێژ ئەو تەوەرانەى ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆی دەکات

ناس کورد-

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت به‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

جوتیار عادل لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:

 

- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.

 

- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.

 

- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.