گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

دوو هێرشبەری بەتوانا لە پلانی بەرشەلۆنەدان بۆ گواستنەوە

2020.09.15 - 23:31
دوو هێرشبەری بەتوانا لە پلانی بەرشەلۆنەدان بۆ گواستنەوە

ناس کورد-

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا بڵاویانکردەوە، کۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە چاوی لەتواناکانی مێمفیس دیپای ئەستێرەی هۆڵەندییە و ئەگەر لەوەشدا سەرکەوتوو نەبوو، پلانی دووەمی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینییە.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر خواستی کۆمانی ڕاهێنەری یانەکە، گرێبەستێکی بەبڕی 25  ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی لیۆنی فەڕەنسی کردووە بۆ گواستنەوەی دیپای و ئەنجامدانی گرێبەستەکەش نزیکە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئەگەری سەرکەوتوو نەبوون لەگواستنەوەی دیپای، یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەدات.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای هاتنی کۆمانی ڕاهێنەری هۆڵەندی بۆ بەرشەلۆنە و بریاری مانەوەی مێسی، یانەکە دەیەوێت ڕیزەکانی بەیاریزانی نوێ بەهێزتر بکات و بۆ وەرزی نوێ خۆی ڕێکبخاتەوە.